له خورماتوودا، 13 كه‌س بوونه قوربانی

خورماتوو-KDP.info- به‌رپرسی ئاسایشی خورماتوو ڕایده‌گه‌ینێت ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له خورماتوودا ڕووی دا و ژماره‌یه‌ك قوربانیی لێ كه‌وته‌وه.
ڕائید (فاروق ئه‌حمه‌د) بەرپرسی ئاساییشی شاروچكه‌ی خورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له خاڵی پشكنینی نێو بازار له به‌رده‌م قوتابخانه‌ی پیشه‌سازیی دوزخورماتوودا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی ڕووی دا، خۆی خاڵه‌كه پۆلیسی تێدایه پێده‌چێت كه‌سانی تر له كاتی هاتوچۆ به‌ركه‌وتبن له‌و شوێنه چونكه ناوبازاڕه".
(فارووق ئه‌حمه‌د) گوتیشی، له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا چوار كەس کوژراون و، نۆیش بریندار بوونە.
نه‌شوان به‌رزنجی




