كوژرانی تاهیر ئیلچه و ده‌نگدانه‌وه‌كان له توركیا

ئیستانبووڵ-KDP.info- سه‌عات 11ی ئه‌م به‌یانیی شه‌ممه‌یه، چه‌كدارێكی نه‌ناسراو په‌لاماری كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له ئامه‌د دا، كه بۆ سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د (تاهیر ئیلچی) رێك خرابوو و له ئه‌نجامدا كوژرا.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا له ناوچه‌ی سوور له ئامه‌د، شه‌ڕێكی قورس له نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا ئه‌نجام درا و، له‌و شه‌ڕه‌دا 4 مناره‌ی مێژوویی زیانیان به‌ر كه‌وتبوو، بۆیه (ئیلچی) و چه‌ند هاوڕێیه‌كی دیكه‌ی پارێزه‌ری، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان بۆ پارێزگاریكردن له كه‌لوپه‌له مێژووییه‌كانی ئامه‌د رێك خست.
(ئیلچی) له‌وێدا گوتی، ئێمه شه‌ڕمان ناوێت و پێویسته به هه‌موومانه‌وه پارێزگاری له كه‌لوپه‌له مێژووییه‌كانمان بكه‌ین، تا نه‌بنه قوربانیی شه‌ڕ. به‌ڵام دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌م قسانه، چه‌كدارێك به ده‌مانچه هێرش ده‌كاته سه‌ر كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه و پۆلیسێك ده‌كوژێت. پاشان به دوای (ئیلچی) ده‌كه‌وێت و له كۆڵانێكدا گولله‌یه‌كیش له‌و ده‌دات و دیكوژێت.
هه‌موو سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی شاره‌كان دێنه ئامه‌د
هه‌ر دوای ئه‌و رووداوه، هه‌موو شه‌رۆكی پارێزه‌رانی شاره‌كانی توركیا، بڕیاریان دا سه‌عات 6ی ئێواره بگه‌نه ئامه‌د و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و رووداوه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و سه‌رۆك سه‌ندیكایانه ناتوانن بچنه ئه‌و شوێنه‌ی (ئیلچی)ی لێ كوژراوه، چونكه به بڕیاری حكوومه‌ت یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌رۆككۆماری توركیایش هاته ده‌نگ
سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) له كاتی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له بالیقه‌یسه‌ر، گوته‌یه‌كی بۆ خه‌ڵك دا و ئاماژه‌ی دا، كه كوشتنی (ئیلچی) و چه‌ند پۆلیسێك، پێمان ده‌ڵێت، كه ئێمه چه‌ند بڕیارێكی راستمان داوه بۆ شه‌ڕكردن دژی تیرۆر. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له شه‌ڕكردن دژی تیرۆر.
ئه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا پرسه‌ی بۆ خانه‌واده‌ی (تاهیر ئیلچی) نارد و گوتی، هیوادارم جێگه‌ی به‌هشت بێت.
تاوانبار ده‌ستگیر نه‌كراوه
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، پۆلیس و ئاساییشی توركیا به دوای ئه‌و تاوانباره ده‌گه‌ڕێین كه هێرشی كرده سه‌ر (ئیلچی) و به ناحه‌ق كوشتی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سه به ئاشكرا ده‌موچاوی له كامێرای چاودێریدا ده‌ركه‌وتووه، بۆیه داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن هاوكاریان بن بۆ ده‌ستگیركردنی.
شایه‌دحاڵه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی كردووه، ته‌نیا كه‌سێك بووه له ده‌مانچه‌یه‌كی به ده‌سته‌وه بووه، پاشان ژماره‌یان زیاد بووه و توانیویانه رابكه‌ن.
حكوومه‌تی توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ لایه‌نێكی تۆمه‌تبار نه‌كردووه له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه، به‌ڵام جۆری په‌لاماره‌كه، به كرده‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌چێت.
كارزان گلی




