٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی ئامەد و هاوسەرۆكی شارەوانی كوژران

سەرچاوە: KDP.info

باكووری كوردستان-KDP.info- لە ئامەد بۆ بەرگریكردن لەو 4 منارە مێژووییەی كە لەو شارەدا هەن و تا لە شەڕدا زیانیان بەر نەكەوێت، سەندیكای پارێزەرانی ئامەد كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ئەنجام دا، بەڵام لە كاتی كۆنگرە روژنامەوانییەكەدا شەڕ دروست بوو و سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی ئامەد كوژرا.

(تاهیر ئیلچە) سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی ئامەد، هاوتا لەگەڵ چەند پارێزەرێكی دیكە، بۆ مەبەستی پارێزگاریكردن لەو 4 منارەیەی لە ناوچەی سوور لە ئامەد لە شەڕی نێوان پەكەكە و حكوومەتی توركیا زیانیان بەركەوت، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی ئەنجام دا، بەڵام پاشان كۆنگرەكە خوێنی لێ رژا.
لە سەعات 11ـدا لە كاتی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە، دەنگی تەقە بیسترا و شەڕ دروست بوو، كەسێكی بەشداربووی كۆنگرەكە كەوتە سەر زەوی و گوللەی بەر كەوتبوو، هەروەها 3 پۆلیسیش بریندار بوون. یەكێك لەو پۆلیسانە برینەكەی سەختە و گوللە بەر سەری كەوتووە. هەروەها هاوسەرۆكی شارەوانیی ئامەدیش (فورات ئانلی) كە لەوێ بووە، ئەویش كوژراوە بەڵام كوژرانی ئەو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا زانراوە. تاوەكو ئێستا ئەوەی زانراوە پۆلیسێكیش گیانی لە دەست داوە.
بە گوێرەی ئەو شایەتحاڵانەی لەوێ بوونە و قسەیان بۆ میدیاكان كرد، دەڵێن لە كاتی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا كەسێكی ڕیشدار، زۆر لە سەرۆكی پارێزەرانی ئامەد (تاهیر ئیلچە) نزیك بووە و پاشان بە دەمانچە گوللەی پێوە ناوە و هەر لەوێ گیانی لە دەست داوە.
هەروەها پەیامنێرێكی ئاژانسی ئەنادۆڵیش بریندارە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

كارزان گلی
 

هەواڵی پەیوەندیدار