٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"داعش ناتوانێ بە چەكی كیمیاوی، ورەی پێشمەرگە بڕووخێنێت"

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- لە گوندی لاكەجەی سەر بە شارەدێی باقرتی قەزای مەخموور، دوو گولـلەهاوەنی تیرۆریستانی داعش دۆزراونەتەوە كە ئاڕاستەی هێزی پێشمەرگەیان كردبوون و نەتەقیبوونەوە، فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەیش دەڵێت، ئەو گولـلەهاوەنانە كاریگەریی خۆیان هەیە، بەڵام كار ناكاتە سەر ورەی هێزی پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ (جەمال مۆرتكە)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە سنووری قەزای مەخموور دوو گولـلەهاوەنی تیرۆریستانی داعش دۆزراونەتەوە، دوای پشكنینیش دەركەوتووە كە ماددەی كیمیاوییان تێدا بووە كە پێشتر ئاڕاستەی پێشمەرگەیان كردبوون، بەڵام نەتەقیبوونەوە".

(مۆرتكە) گوتیشی: "ئەو جۆرە چەكە كاریگەری بۆ سەر مرۆڤ و ئاژەڵ و تەنانەت سرووشتیش هەیە، بەڵام بە هیچ جۆرێك كاری نەكردووەتە سەر ورەی پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ، چونكە ئەمە جاری یەكەم نییە و پێشمەرگە بەم شتانە ناترسێت ".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار