٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری بەرگریی عێراق، ستاییشی پێشمەرگە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- قایمقامی شنگال دەڵێت، هاتنی وەزیری بەرگریی عێراق بۆ شنگال، نامەیەكی باش بوو تا ببینێت چۆن ئەو شارە وێران بووە و، ڕایگەیاند كە هاوكاری ئاوەدانكردنەوەی شنگال دەبن.

قایمقامی شارۆچكەی شنگال (مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پاش رزگاركردنی شنگال لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەكانەوە بە سەرپەرشتیی (سەرۆك بارزانی)، یەكەم وەزیری عێراقی سەردانی ئەو سنوورەی كرد، وەزیری بەرگری بوو و، ڕایگەیاند كە وەك وەفایەك بۆ خەڵكی شنگال و ئەو سەركەوتنە هاتووەتە شارۆچكەكە كە، پێشمەرگە بە پسپۆڕیی خۆی توانی شكست بە داعش بێنێت و بیكات بە‌ دەرگای رزگاركردنی مووسڵ و عێراق".

(مەحما خەلیل) گوتیشی: "هاتنی وەزیری بەرگریی عێراق بۆ شنگال، نامەیەكی باش بوو تا ببینێت چۆن ئەو شارە وێران بووە، بەڵێنیشی دا بە پڕچەككردنی هێزەكانی پێشمەرگە و، ئاماژەیشی دا كە هاوكاری ئاوەدانكردنەوەی شنگال دەبن".

قایمقامی شارۆچكەی شنگال زیاتر گوتی: "وەزیری بەرگریی عێراق ڕایگەیاند كە پێویستە (پەكەكە و یەپەگە و یەپەشە) و لایەنەكانی دیكە، دامودەستگاكانی میری كە دەستیان بەسەردا گرتوون، چۆڵیان بكەن تا كاری خۆمانیان تێدا بكەین، گوتیشی ئێمە هیچ پەیوەندییەكمان بەو هێزانەوە نییە وەك ئەوان بڵاویان كردووەتەوە سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراقن".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار