لە كەركووك 8 داعش دەستگیر كران

كەركووك-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك رایگەیاند، دوای كۆكردنەوەی زانیاری، توانیویانە لەنێو شاری كەركووك ژمارەیەك داواكراو دەستگیر بكەین كە چەكداری تیرۆریستانی داعش بوون.
عەمید (سەرحەد قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هێزەكانمان لە پۆلیسی قەزا و ناحیەكان، دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر هەشت داواكراو كە هاتبوونە نێو شاری كەركووك و خۆیان حەشار دابوو و خەڵكی نێوشاری كەركووك و دەوروبەری و پارێزگاكانی دیكەی عێراقن، توانییان دەستگیریان بكەن".
عەمید (سەرحەد) گوتیشی، ئەمانە لەگەڵ تیرۆریستان كاریان كردووە و داواكراو بوون و فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە بەپێی ماددەی (4)ـی تیرۆر.
نەشوان بەرزنجی




