٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەپەگە و یەپەژە، هێشتا فەرمانگە حكوومییەكانی شنگالیان چۆڵ نەكردووە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- قایمقامی شارۆچكەی شنگال رایگەیاند، یەپەگە و یەپەژە بەڵێنیان دابوو كە فەرمانگە حكوومییەكانی شنگال چۆڵ بكەن، بەڵام لە بەڵێنەكەیان پاشگەز بوونەوە.

(مەحما خەلیل) قایمقامی شارۆچكەی شنگال، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئێمە داوامان لە هەموو هێزەكان كردووە كە فەرمانگە حكوومییەكانی شنگال چۆڵ بكەن، بۆ ئەوەی دەست بە دەوامی خۆیان بكەن و كار بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ شنگال بكەن، هەر زوو پارتیی دیموكراتی كوردستان فەرمانگەكانی چۆڵ كرد و بارەگاكانی خۆی گواستەوە، بەڵام یەپەگە و یەپەژە تاوەكو ئێستا لەناو بارەگاكان ماون و چۆڵیان نەكردوون".

(خەلیل) گوتیشی: "كاتێك كە بە نووسراو داوامان لە یەپەگە و یەپەژە كرد فەرمانگەكان چۆڵ بكەن، بەڵێنیان دا كە لەو ماوەیەی بۆیان دیاری كراوە چۆڵی بكەن، بەڵام لە بەڵێنەكەیان پەشیمان بوونەوە و تاوەكو ئێستا چۆڵیان نەكردوون".

قایمقامی شنگال دەشڵێت، یەپەگە و یەپەژە زیاتر لە حەوت فەرمانگەی حكوومییان داگیر كردوون و ئامادە نین چۆڵیان بكەن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار