فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، ئه‌مشه‌و ناوچه سنوورییه‌كانی قه‌زای ئامێدییان بۆردوومان كرد

ئامێدی-KDP.info- ئه‌مشه‌و بۆجارێكی دی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری هه‌رێمی كوردستانیان له قه‌زای ئامێدی بۆردوومان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزی پاسه‌وانی سنوور، كه نه‌یویست ناوی ببرێت، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، كه‌وا سه‌عات ٨:٠٠ تا ٨:٤٥ خولەکی ئەمشەو دوو فڕۆکەی جەنگیی تورکیا لە ناوچەی کیستێ لە ناحیەی کانیماسی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردوومان کردووە، بەڵام لەئێستادا تۆپبارانکردنەکە وەستاوە.
ئەوسەرچاوەیە گوتیشی، ئەو بۆردوومانه ھیچ زیانی گیانی نەبووە و ته‌نیا ھەندێک زیانی ماددی بە ناوچەکە گەیاندووە.
بڵند ئیبراھیم




