خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی گه‌یێنرایه شنگال

شنگال-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیی گه‌یانده نێو شنگال و ڕۆژانه چاره‌سه‌ری پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی ئه‌و سنووره به گشتی ده‌كات.
(د. مەردان برجس) بەڕێوەبه‌ری ته‌ندروستیی قه‌زای شنگال به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی ڕاگەیاند: "تیمێكی گەڕۆك له‌گه‌ل ئۆتۆمبێلێكی نەخۆشکیش (ئه‌مبولانس) له‌لایه‌ن بەڕێوەبهرایهتیی گشتی ته‌ندروستیی پارێزگای دهۆك گه‌یشته شنگال و له به‌رامبه‌ر قایمه‌قامیه‌تی شنگالدا جێگیر دەکرێن و، رۆژانه چاره‌سه‌ری پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و خەڵكی شنگال ده‌كات."
(د. مه‌ردان) گوتیشی: "تیمه‌كانمان له پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی پێك هاتینه ئه‌گه‌ر له توانادا نه‌بوو چاره‌سه‌ری نه‌خۆشێك بكه‌ین ئه‌وا نه‌خۆشه‌كه ده‌گوازینه‌وه بۆ نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی."
بەڕێوەبه‌ری ته‌ندروستیی شنگال ئه‌وه‌شی دیاری كرد كه: "تاوه‌كو بنكه‌ی ته‌ندروستی له شنگالدا ده‌كه‌وێته كار، ئه‌و تیمه گه‌ڕۆكە كاری خۆیان ده‌که‌ن و، به هاوكاری بەڕێوەبهرایهتیی گشتی ته‌ندروستیی پارێزگای دهۆك له ماوه‌یه‌كی نزیك بنكه‌ی ته‌ندروستی نۆژه‌ن ده‌كرێتەوە."
نەشوان بەرزنجی




