٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ بە یاسا له‌ یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ دێتە دەنگ

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، یەپەگە و یەپەژە زیاتر لە حەوت ساختمان (بینا)ی حکوومەتیان داگیر کردووە و، مادامەکینێ ئامادە نین چۆڵی بکەن، بۆیە بە یاسا لێیان دێنە دەنگ.

نوێنەری کوردانی ئێزیدی لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە نووسراوی فەرمیی داوایان لە ھەموو ھێزەکان کرد کە بینای حکوومی چۆڵ بکەن، بەڵام تەنھا یەپەگە و یەپەژە ئامادە نین بیناکانی حکوومی چۆڵ بکەن کە زیاتر لە حەوت بینایان داگیر کردووە، بە بیانووی ئەوەی پێویستە بەغدا فەرمانیان پێ بکا، لە کاتێکدا ئەو بڕیارە بە دەست حکوومەتە خۆجێیەکەی مووسڵە.

(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، ئەگەر یەپەگە و یەپەژە سوور بن و بینای حکوومەت چۆڵ نەکەن، ئەوکات بە یاسا پێیانی چۆڵ بکەین.
گوتیشی، پێویستە ئەو بینایانە چۆڵ بکرێن بۆ ئەوەی فەرمانگەکان دەست بە کاری خۆیان بکەنەوە و ئامادەکاریی بکەن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزرای بۆ شنگال، چونکە پێویستە پێش گەڕانەوەی ئاوارەکان خزمەتگوزارییان بۆ دابین بکرێت.

دوای ئەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەسەر پەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی قەزای شنگالی ئازاد کرد، دواتر یەپەگە و یەپەژە چوونەتە ناو شنگال و حه‌وت ساختمانی حكوومەتیان بۆ خۆیان دابڕیوه‌.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار