هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، دوو گوندیان لە میحوه‌ری به‌نداوی مووسڵ ئازاد کردن

هەولێر-KDP.info- هێزه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له میحوه‌ری به‌نداوی مووسڵ، هێرشێکیان بۆ سه‌ر مۆلگەکانی تیرۆریستانی داعش ئه‌نجام دا و چه‌ند گوندێكی ناوچه‌كەیان ئازاد کردن.
بەپێی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیمۆکراتی کوردستان ناردووە، سەعات 7ـی ئەم به‌یانیی چوارشه‌ممه‌یە، هێزه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، به هاوكاریی هێزه‌كانی پاڵپشتیی(ئیسناد)ـی زێره‌ڤانی له شارده‌ێی وانكێ له سنووری میحوه‌ری به‌نداوی مووسڵ، هێرشێكیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه ئه‌نجام دا.
بەپێی زانیارییەکانی ڕاگەیانێندراوەکە، هێرشه‌كه به‌پێی پلانێكی تۆكمه ئه‌نجام دراوە و توانراوە هه‌ردوو گوندی (مه‌سریج) و(تینبه) له سنووری شاره‌دێی وانكێ له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ڕزگار بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به ده‌یان بۆمب له‌سه‌ر ڕێگای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌بووه، به‌ڵام پلانه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ كراوە و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێنا.
شایانی باسه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، هاوكاریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌دا كرد و، تاوه‌كو ئێستایش بۆردوومانكردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌وتوون، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆدا به ده‌یان چه‌كداری داعش كوژراون.




