٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەرماڵە بەسەر قوتابیانی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراواندا دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info-  بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهید و ئەنفالكراوانی سۆران رایگەیاند، چەكی پارە گەییشتووەتە دەستیان و، ‌حەفتەی دابێ، دەرماڵە بەسەر قوتابیانی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراواندا دابەش دەكەن.

(ئەشقی مەلا) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهید و ئەنفالكراوانی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە مەبەستی زیاتر خزمەتكردن بە قوتابیانی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراوان، ئەوانەی لە زانكۆ و پەیمانگاكانی دەڤەری سۆران دەخوێنن، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندن بەسەر ئەو قوتابیانەدا دەكەین كە لە دەرەوەی شاری سۆران دەخوێنن، كە  هەر قوتابییەك ملیۆنێك و 900 هەزار دینار وەردەگرێت، هەروەها ئەو قوتابیانەی لەناو شاری سۆرانیش دەخوێنن، بڕی 900 هەزار دیناریان پێ دەدەرێت".

گوتیشی: "ئەوە دەرماڵەیە نەك خەرجیی خوێندن، چونكە حكوومەت خۆی خەرجیی خوێندن بۆ قوتابیان دابین دەكات، ئەو دەرماڵەیەیش ساڵانە بەسەر قوتابیانی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراواندا دابەش دەكرێت".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار