فڕۆكه، ئۆتۆمبێلێكی داعشانیان له میحوه‌ری خازردا ته‌قانده‌وه

خازر-KDP.info- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆتۆمبێلێكی تیرۆریستانی داعشانیان له نێوان گوندی شێخئهمیر و گوندی ترجلهی میحوه‌ری خازردا، كرده ئامانج و ته‌قاندیانه‌وه.
سەعات 4:35 خوله‌كی ئەم دەمەوئێوارهیە، رێككه‌وتی 24/11/2015، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆتۆمبێلێكی تیرۆریستانی داعش له نێوان گوندی شێخئهمیر و گوندی ترجلهدا کردە ئامانج و دایانڕزاند.
به‌گوێره‌ی زانیارییەکانی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له‌و سنووره، له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌دا ئەو ئۆتۆمبێله دۆشكادارە، بە سوارەوە تێدا چووە.




