سبه‌ینێ، ئاسمانه‌ڕێیه‌كان گه‌شتیان پێدا ئاسایی ده‌بێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- سبه‌ینی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ساز ده‌درێنه‌وه، كه به‌هۆی هێرشی رووسیا بۆسه‌ر داعش گه‌شته‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌ستێندرابوون.
(شاخەوان عەبدوڵا) بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕاگراتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ھەولێر و سلێمانی تەنها بۆ گەشتی مەدەنی نەبووە، بەڵکو گەشتی سەربازییش ڕاگیراوە؛ هەڵبەت بڕیارە لە سبەینێ سه‌عات ھەشتەوە گەشت وەک خۆی لێ بێتەوە."
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، ڕاگرتنەکەیش لەبەر ئەوەیە ڕووسیا بەسەر عێراقدا داعشەکانی سووریا دەکوتێت و، دوور نییە لەو گۆڕەی فڕۆکەیەکیش بەر کەوێت."
(عەبدوڵا) ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر ئەم جارە شتی وا دووبارە ببێتەوە، ئێمه له لیژنه‌ی ئاساییش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بە فەرمی داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین، ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بۆ لێدانی داعش به‌كارنه‌هێنرێ و، لە ئاسمانی خۆیانەوە سووریا بکوتن. وا چاوەڕێیش دەکەین بزانین سبەینێ ئەم بەزمە دەبڕێتەوە یاخود نا.
بڵند ئیبراھیم




