٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری پەروەردە، منداڵانی پێشمەرگەی خەڵات كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دیاریی بەسەر نزیكەی (١٢٣) قوتابیی قوتابخانەی هیوای بنەڕەتیدا دابەش كرد كە باوكیان پێشمەرگەیە و، لە بەرەكانی شەڕدا دژی تیرۆریستانی داعش بەرگری لە خاك و نیشتمان دەكەن.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە، لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ئاماژەی داوە كە (د. پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە (٢٤/١١/٢٠١٥)، سەردانی قوتابخانەی (هیوای بنەڕەتی)ـی لە شاری هەولێر كرد.

وەزارەتی پەروەردە ڕوونیشی كردووەتەوە، لەو سەردانەدا، وەزیری پەروەردە‌ لەگەڵ بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەكەدا كۆ بووەوە و گوێی لە ڕا و پێشنیارەكانی مامۆستایان گرت. پاشان چەندین سروودی نیشتیمانیی كوردی پێشكەش كران كە لە لایەن منداڵانی چاوگەشی قوتابخانەكەوە ئامادە كرابوون.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، وەزیری پەروەردە دیاریی بەسەر نزیكەی (١٢٣) قوتابیی قوتابخانەی هیوای بنەڕەتیدا دابەش كرد كە باوكیان پێشمەرگەیە و لە بەرەكانی شەڕدا دژی تیرۆریستانی داعش بەرگری لە خاك و نیشتمان دەكەن.

له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ چه‌ندین قوتابخانه‌ی دیكەی شاری هه‌ولێری به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و، له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ڕه‌وشی خوێندن به‌ گشتی له‌م قوتابخانانه‌ بوو.

ئومێد بابان

هەواڵی پەیوەندیدار