٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی گەشتیاری دوا خرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیار بوو لە سەرەتای مانگی داهاتوودا كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی گەشتیاری لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بە هۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، كۆنفڕانسەكە بۆ ساڵی داهاتوو دوا خرا.

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان (نادر ڕۆستی) رایگەیاند: "بە هۆی بریاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی لە لایەن حكوومەتی عێراق  و كاریگەری لەسەر تێكچوونی گەشتی كۆمپانیاكانی جیهان بۆ هەرێمی كوردستان، لە لایەن لیژنەی سەرپەرشتی و جێبەجێكاری كۆنفڕانسەوە بڕیار درا كۆنفڕانسی كۆمپانیاكانی گەشتیاری و وەبەرهێنانی گەشتاری كە بڕیار بوو لە ١/١٢/٢٠١٥ ببەسترێت، بۆ مانگی دووی ٢٠١٦ دوا بخرێت".

بڕیاربوو لە رۆژی ١/١٢/٢٠١٥ كونفڕانسی نیودەوڵەتیی كومپانیاكانی گەشتوگوزار و كومپانیاكانی وەبەرهینانی گەشتیاری لە شاری هەولێر  بە سەرپەرشتیی سەرۆكی حكوومەتی هەریمی كوردستان ببەستریت و، ئامانج لێی هینانی گەشتیارە لە ریگای كۆمپانیاكانی گەشتیاری و پەرەپێدانی وەبەرهێنانە لە كەرتی گەشتیاری، لە كۆنفڕانسەكەیشدا زیاتر لە ٧٠ كومپانیای بیانی و ٥٠ كومپانیای كوردستان و عێراق و ژمارەیەك  وەزیر و كەسایەتی گەشتیاری ئامادە دەبن.

بڵند ئیبراهیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار