٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بیشکچی، لە ھەولێر باس لە دەوڵەتی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بڕیارە سبەی لە ھەولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، نووسەری ناوداری تورک (ئیسماعیل بێشکچی)، لە ئێوارە کۆڕێکدا كه‌ ئاکادیمیای کوردی بۆی ساز ده‌دا، باسی دەوڵەتی کوردی بکات.

ئەکادیمیای کوردی ڕایگه‌یاندووه‌، بڕیارە، سبەی لە درێژەی کار و چالاکییەکانیان، ئێوارە کۆرێک بۆ سۆسیۆلۆگ و نووسەری ناوداری تورک (ئیسماعیل بێشکچی) لەژێر ناوی ئەگەرەکانی دروستبوونی دەوڵەتی کوردی رێک دەخات.

بەپێی ھەمان راگەیێندراو، کۆڕەکە سه‌عات چواری ئێوارە لە ھۆڵی مەلامەحموودی بایەزیدی لە تەلاری ئەکادیمیای کوردی ساز دەدرێت.

بڵَند یبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار