٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەریتانیا لە پێویستییە هەنووكەییەكانی هەرێمی كوردستان دەكۆڵێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان، په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا نه‌دیم زه‌هاوی رایگه‌یاند كه‌، وڵاته‌كه‌ی له‌ پێویستییه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كۆڵێته‌وه‌ و تا لە ڕاپۆرتێكدا پێشكەش بە كۆمسیۆنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیای بكەن و ببێتە بابەتی گفتوگۆی ئەو كۆمسیۆنە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ( نێچیرڤان بارزانی)  سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی پەرلەمانتارانی بەریتانیا لە كۆمسیۆنی پەیوەندییەكانی دەرەوە بە سەرۆكایەتیی  نەدیم زەهاوی ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و شاندێكی دیپلۆماسی و پسپۆڕی یاوەریان كرد.
لە دیدارێكدا كە  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئامادەیبوو، شاندی میوان پیرۆزباییان لە خەڵك و حكوومەتی ی كوردستان كرد بۆ ڕزگاركردنی شەنگال لە دەستی تیرۆر و هیوایان خواست ناوچەكانی دیكەش لە دەستی تیرۆر  ڕزگار بكرێن و خەڵكی ناوچەكە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ئارامی و ئاسایشیان بۆ دابین بكرێت.
هەرێم

هەروەها باسیان لە مەبەستی سەردانەكەیان كرد كە بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوونە لە دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و ڕەوشی هەرێمی كوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و باری ئابووری و ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبنەوە و پێویستییە هەنووكەییەكانی هەرێمی كوردستان لە هەموو ڕووێكەوە تا لە ڕاپۆرتێكدا پێشكەش بە كۆمسیۆنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیای بكەن و ببێتە بابەتی گفتوگۆی ئەو كۆمسیۆنە. ئەوەشیان دووپات كردەوە كە حكوومەتی بەریتانیا لە هاوكارییەكانی بۆ هەرێمی كوردستان لە ڕووی مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە و هاوكارییەكانی دیكە بەردەوام دەبێت.
لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانە و پاڵپشتیی وڵاتانی هاوپەیمانی دژی داعشی كرد كە لە سەرەتای هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆرستانی داعشەوە هاوكاریی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
ئاماژەی بەوەش دا كە هاتنی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و پەنابەران بۆ هەرێمی كوردستان و بڕینی بودجە لەلایەن بەغداوە و شەڕی داعش بارگرانییەكی زۆری بۆ حكوومەتی هەرێم دروست كردووە بۆیە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێویستی بە هاوكارییەكی زۆرتری كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی هەیە بۆئەوەی ژیانی ئاوارە و پەنابەران باشتر بكرێت و ئەو دەڤەرانەی كە لەلایەن پێشمەرگەوە ئازاد دەكرێن، جارێكی دیكە ئاوەدان بكرێنەوە.
تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچەكە و عێراق بە گشتی و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو و لەمبارەیەشەوە چەند بیروڕایەك ئاڵوگۆڕ كران.

 

هەواڵی پەیوەندیدار