٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگیرانی گەشتی ئاسمانی، هێنانەوەی تەرمی شەش کۆچبەری دواخست

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  بڕیار بوو ئەمڕۆ تەرمی شەش کۆچبەری ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕێگەی فرۆکەخانەی ھەولێرەوە بگەڕێندرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، بەڵام بەھۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەکان بۆ ڕۆژی چوارشەممە دواخرا.

(ئامانج عەبدوڵا) بەرپرسی نووسینگەی فدراسیۆنی پەنابەرانی سەرتانسەری عێراق لە ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیار بوو ئەمڕۆ تەرمی شەش کۆچبەری ڕۆژئاوای کوردستان کە لە ئاوی ئیجەدا خنکابوون بە فڕۆکە بگەڕێندرێنەوە ھەولێر و پاشان ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان بکرێن، بەڵام بەھۆی ڕاگیرانی گەشتە ئاسمانیەکان لە ھەردوو فرۆکە خانەی ھەولێر و سلێمانی، گەڕانەوەیان بۆ ڕۆژی چوارشەممە دواخرا."

(ئامانج عەبدوڵا) گوتیشی، ئێستا تەرمەکان لە وڵاتی یۆنانەوە ڕەوانەی وڵاتی ئوردن کراون، بەڵام لەبەر ڕاگیرانی گەشتەکان نەتواندرا بگەڕێندرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.

بەپێی ئامارێکیش تاوەکو ئێستا تەرمی نزیکەی ٣٠ کۆچبەری کورد کە لە ڕێی ئەوروپا گیانیان لەدەست داوە، گەڕێندراونەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار