"یهپهگه هێشتا ئەو حەفت بینایه حكوومییهكهی شنگالی چۆڵ نهكردووه کە پاش ئازادکرانی پێشمهرگه، دابڕی کردووە"

شنگال-KDP.info- قایمقامی قەزای شنگال ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ دوایین وادەبوو بۆ ئەوەی ھەموو ھێزەکان بینای فەرمانگە حکوومییەکان چۆڵ بکەن، بەڵام یەپەگە دوای ئهوهی پێشمهرگه شنگالی ئازاد كرد هاتوونه نێو حهفت بینایه كه فهرمانگهی حكوومین و تا ئێستا چۆڵیان نهكردووه.
(مەحما خەلیل) قایمقامی قەزای شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ٢٤ سهعات مۆڵەتی دابوو بە ھێزەکان کە فەرمانگە حکوومییەکان چۆڵ بکەن، بەڵام تەنها پارتیی چۆڵی کردووە و یەپەگەیش كه دوای ئۆپهراسیۆنهی ئازادكردنی شنگال هاتوون زیاتر لە حەفت فەرمانگەیان دابڕ کردووە و ئامادەیش نییە چۆڵیان بکات."
(مەحما خەلیل) گوتیشی، یەپەگە ئامادە نیە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ جێ بەجێ بکات و باس لەوە دەکات پێویستە بگەڕێینەوە بۆ بەغدا و ئەوان داوامان لێبکەن تاوەکو چۆڵی بکەن.
(خەلیل) ڕوونیشی کردەوە، بەپێی یاسا بەغدا ھیچ پەیوەندیی پێوە نییە و ئەمە کاری ئەنجومەنی پارێزگایە، بەڵام ئامادە نین ئەو بڕیارە جێبەجێ بکەن، لە کاتێکدا ٣٠٠ پۆلیس دەوام دەکەن و، شوێنەکەیان لەلایەن یەپەگە داگیرکراوە و لەناو ماڵان نیشتەجێ کراون.
گوتیشی، بڕیارە ئەنجومەنی پارێزگا ڕێکاری یاسایی بگرێتە بەر ئەگەر ھەر سوور بن لەسەر ئەوەی چۆڵی نەکەن.
جێی ئاماژهیه دوای ئهوهی له 12 نۆڤهمبەر پێشمهرگه ئۆپهراسیۆنێكی بۆ ئازادكردنی شنگال بهرپا كرد و له 13 نۆڤەمبهر ئازادی كرد، یهپهگه دوای ئازادكردنی شنگال هاتوونهته نێو شنگال و بۆ خۆیان 7 بینایهی حکوومەتیان دابڕیوە.
بڵند ئیبراهیم




