٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"نه‌چوونی شاندی كوردی بۆ به‌غدا كار ناكاته‌ سه‌ر به‌شه‌ بوودجه‌ی هه‌رێم"

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێ، نەچوونی شاندی کورد بۆ بەغدا ھیچ کار ناکاتە سەر بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی ڕێککەوتنەکەی ئەمساڵ لە پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی دابێیشدا دانراوە.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەردەڵان نوورەدینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بە پێی ڕێککەوتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ھەر لایەنێک پابەند نەبێت بە ڕێککەوتنەکەوە، لایەنەکەی بەرامبەریس دەتوانێ پابەند نەبێت، بۆیە ئەگەر شاندەکە نەچێتە بەغدا دیارە ھەردوو لا نایانەوێت ڕێککەوتن بکەن.
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی کردەوە، دواکەوتنی سەردانی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا ھیچ کاریگەرییەکی نییە لەسەر بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان، چونکە ڕێککەوتنەکەی ئەمساڵی تێدایە؛ خۆی شاندەکەیش هەر کاتێ بچێ، دەچێ، چونکە ئەگەر بیشچێت، بۆ باسی وردەکارانی ڕێککەوتنەکەیە و، ڕێککەوتنەکەیش خۆی ھەیە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار