٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لەوانەی لە دەستی داعش ڕادەكەن و، دێنە سنووری شنگال، دەکۆڵدرێتەوە."

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- قایمقامی قەزای شنگال دەڵێ، ئەم عەرەبانەی كە لە دەستی داعش ڕادەكەن و دێنە سنووری هێزی پێشمەرگە لە شنگال به‌ ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كۆڵینه‌وه‌یان لێ ده‌كرێ.

(مەحما خەلیل) قایمقامی قەزای شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەوە یارمەتیی داعشی دابێ، لێ ناگەڕێین بگەڕێتەوە ناوچەی شنگال، چونكە خزمەتی داعشی كردووە و تاوانبارە و نابێ لەو دەڤەرەدا بێ."
(خەلیل) جەختیشی كردەوە: "ئەم عەرەبانەی كە لە دەستی داعش ڕادەكەن و دێنە سنووری هێزی پێشمەرگە لە شنگال، هێزە ئەمنیەكان جوان‌جوان لێیان دەکۆڵنەوە، ئەگەر بێت و، بێتاوان بن ئەوا سزا نادرێن و ئازادن، بەڵام خۆ زۆرینەی هەرەزۆری عەشیرەتە عەرەبەكانی ناوچەی شنگال دەستیان لە كارەساتی شنگالدا هەبووە."

لە 12ی ئەم مانگەدا هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی شارۆچكەی شنگالیان لە دەستی داعش دەست پێكرد و بۆ ڕۆژی دواتر داعشیان دەرپەڕاند و شنگالیان ئازاد کرد.
سەرباز واحید

 

هەواڵی پەیوەندیدار