"وهزارهتی دارایی عێراق بۆ پاڵپشتی جوتیارانی ههرێم هاته دهنگ"

ههولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵ ئاشكرای دەكات دیارە وەزارەتی دارایی پارەی جووتیارانی داوەتە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، کەچی هێشتا نەیانناردووە بۆ هەرێم؛ هەتا وەزارەتیی بازرگانییش پارەی ساڵی 2014 و 2015ـی جووتیارانی هەرێم ڕهوانه نهكا، وەزارەتی داراییی عێراق هیچ بڕە پارەیەكی دی نانێرێت بۆ وەزارەتی بازرگانیی عێراق.
(عەباس غەزالی) ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە هەموو هەوڵێكمان بۆ وەرگرتنی پارەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان خستووهتە گەڕ و، قەرارە شاندێكی لیژنەكەمان سەردانی بەغدا بكەن و، چاوەرێكی ڕێكخستنی وادەی كۆبوونەوەكانین بۆ سەردانەكە. ئێمە بەهەموو شێوەیەك لەگەڵ هەموو لایەك لە خەتداین لەسەر ئەم بابەتە."
(غەزالی) ئاشكراشی كرد: "نوێنەرانی كوردیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی كشتوكاڵوئاودێری پێوەست بەم پرسە لەگەڵ (هۆشیار زێباری) وەزیری دارایی كۆ بوونەتەوە. دیارە وەزارەتی دارایی پاڵپشتی جوتیارانی ههرێمی كردووه و پارەی جووتیارانی بۆ وەزارەتی بازرگانیی عێراقدا ناردووە، کەچی لە وەزارەتی بازرگانیدا گلیان داوەتەوە! وەزارەتی داراییش دەڵێت هەتا پارەی 2014 و 2015ـی جووتیارانی هەرێم نەنێرێت، وەزارەتی دارایی هیچ پارەی دی نانێرێن بۆ وەزارەتی بارزگانی."
ماوەی دوو ساڵە جووتیارانی هەرێمی كوردستان دەغڵودانیان ڕادەستی سایلۆكان كردووە، بەڵام تا ئێستا حكوومەتی عێراق هەقی دەغڵودانەکەی پێ نەداون.
سەرباز واحید




