ئێمنكی چالاكییهكانی دوو ڕێكخراوی بهرز نرخاند

پهرلهمان-KDP.info- جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان پێشوازی له دهستهی كارگێڕی ڕێكخراوی ژیان بۆ گهشهپێدان و فریاكهوتن، لهگهڵ سهرۆكی ڕێكخراوی جۆلا بۆ پهرهپێدانی مهدهنیهت و چالاكییهكانی بهرز نرخاندن.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی ژیان بۆ گەشەپێدان و فریاکەوتن کرد.
لە دیدارێکدا شاندەکە پوختەیەکی کاروچالاکییەکانی ڕێکخراوەکەیان لە پێناو پێشکەشکردنی هاوکاریی خێرخوازیی بۆ خانەوادە هەژار و کەمدەرامەتەکان پێشکەشکرد بە تایبەت لە دەڤەری گەرمیان و کەرکووک و خانەقین کە کەسوکار و پاشماوەی ئەنفال و کەمدەرامەت لەو هاوکاریانە سوودمەند دەبن چ لەسەر ئاستی دەزگا و دامەزراو یاخود خاوەن کۆمپانیا و کەسانی خێرخواز کە توانراوە هاوکاری بە ژمارەیەک خێزانی دەڤەرەکە بگەیێنن.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش دەستخۆشی لە کار و چالاکیەکانی ڕێکخراوەکە کرد و، وەک پەرلەمانی کوردستان ئامادەیی دەربڕی بەپێی توانا هاوکار و پشتیوانی ئەو جۆرە پرۆژانە بێ کە هەوڵێکە بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی هەژار و کەمدەرامەتەکان باشتر بکرێ و لەرووی کارگێڕی و یاساییش دەتوانرێ سوود لە ئەزمونی ڕێکخراوەکان وەربگیرێ بەتایبەت لەو پڕۆژەیاسایانەی پێوهستن بە ژیان و گوزەرانی و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتییان.
هەر ئەمرۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لەسەرۆکی ڕێکخراوی جۆلا بۆ پەرەپێدانی مەدەنیەت کرد و لەدیدارێکدا پرۆژەی ڕێکخراوەکە لە پێناو خزمەتکردنی پێشمەرگەی کوردستان و بەرزراگرتنی خەبات و قوربانیدانەکانی بۆئەوەی یادەوەری پێشمەرگە قارەمانەکان لە ناخی تاکی کۆمەڵگە و نەوەکانی دواڕۆژ هەر بە زیندوویی بمێنێتەوە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش دەستخۆشیی لێ کردن و، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.




