٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دژی بێڕێزیكردن بە ئاڵای كوردستان، ڕێپێوانێك لە سۆران ئەنجام درا

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info-  ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری سۆران، دژی بێڕێزیكردن بە ئاڵای كوردستان، ڕێپێوانێكی هێمنانەیان بۆ بەردەم نووسینگەی سۆرانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دا.

(سیروان سیرینی) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەمڕۆ فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە دەڤەری سۆران، ڕێپێوانێكی هێمنانەیان بۆ بەردەم نووسینگەی سۆرانی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجام دا، ئێمەیش وەك چەند ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران، بە گەرمی پێشوازیمان لێ كردن، دوای پێشكەشكردنی چەندین وتار لەسەر ئاڵای پیرۆزی كوردستان، دواتر ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەیاننامەیەكی ناڕەزاییان لە بەرانبەر بێڕێزیكردن بەرامبەر بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان بڵاو كردەوە، ئێمەیش ڕوونكردنەوەمان بۆ دان و پاڵپشتیی خۆمان بۆ ئەوان دەربڕی و پێمان ڕاگەیاندن، كە ئەوە ڕای ئەنجوومەنی نوێنەران و سەركردەكانی عێراق نییە و ئیدانەی ئەو كارەمان كردووە".
(سیرینی) دەشڵێت: "ئێمە لە ئەنجوومەنی نوێنەران بەیاننامەیەكمان دەكردووە و هەموو لایەنەكان ئیدانەی ئەو كارەیان كردووە، كە هەر لایەنێك بێڕێزی بەرانبەر بە سیمبولەكان بكات، دەبێت سزا بدرێت، بۆیە ڕێپێوانێكی باش بوو و پەیامەكەیش ئەوە بوو كە كورد سەركەوتووە و ئامانجەكانی دێنە دی ".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار