٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەلار فایەق: راگرتنی گەشتی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی لە دەست ئێمەدا نییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (تەلار فایەق) جەختی کردەوە کە، لە ٨ـی ئەم بەیانییەوە و بۆماوەی ٤٨ سەعات کۆی گەشتەکانی نێوان هەولێر-سلێمانی بە جیهانەوە راگیران.

بەڕێوبەری فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر هاوکات ڕایگەیاند، بەغدا کە بڕیار دەدات پرس بە ئێمە ناکات و تاکلایەنەیە، بۆیە ئێمە ناچارین جێبەجیی بکەین، چونکە ئێمە ەفرمانەکەیان جێبەجی نەکەین، ئەوا دەبێ بەرپرسارەتیی هەڵبگرین، هەلبەتە ئەمەیش لە دەستەڵاتی ئێمەدا نییە.

(تەلار فایەق) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە کەمێک لەمەربەر سازی دا، گوتیشی، ڕاستییەکەی بینراوە کە مووشەکی ڕووسیایی بەسەر ئاسمانی کوردستاندا بەرەو سووریا ڕەت بوون، بۆیە لەبەر سەلامەتیی گەشتەکان، دەبێ ئەم بڕیارە درابێ. بەغدا جەختی کردەوە کە، تەنیا جووڵەی فڕۆکەوانیی سەربازی هەیە و، هیچ گەشتێکی مەدەنی نابێ ئەنجام بدرێ.

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (ئومێد محەممەد ساڵح)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئێمە وەكو وەزارەت هیچ شتێكی فەرمیمان بە دەست نەگەییشتووە، بەڵام هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی ئاگادار كراونەتەوە كە بۆ ماوەی ٤٨ سەعات گەشتەكان بۆ دەرەوە رابگرن".

(ئومێد محەممەد) گوتیشی، هۆكارەكەی بۆ لایەنی ئەمنی دەگەڕێتەوە كە ڕووسیا لە دەریای قەزوینەوە مووشەك ئاراستەی داعش دەكات لە سووریا، چونكە ئەو مووشەكانە بەسەر ئاسمانی هەرێمدا تێپەڕ دەبن، بۆ ئەوەی هیچ زیان بە فڕۆكەكان نەگەیەنن".

دەشڵێت: "هیچ هەماهەنگییەك لەگەڵ ئێمە نەكراوە و ئەو هەماهەنگییە لەگەڵ بەغدا كراوە، لەبەر ئەوەی دەستەڵاتی مەدەنیی فڕۆكەوانیی عێراقی لە بەغدایە، بۆیە هەموو شتەكان لە دەست ئەواندان".

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار