نێچیرڤان بارزانی: كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا..مه‌لا به‌ختیار: پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نوێ رێكبكه‌وینه‌وه

هه‌ولێر -KDP.info- نێچیرڤان بارزانی و مه‌لا به‌ختیار دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به گرینگ ناو برد و كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له‌نێوان یه‌كێتی و پارتییه و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌یشی به‌دواوه دێ.
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان و هی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، له پرێسكۆنفرانسێكدا هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.
نێچیرڤان بارزانی له پرێسكۆنفرانسه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند كه، كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌بێ و چه‌ندپێشنیارێكیشیان بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان له یه‌كێتییه‌وه پێ گه‌یشتووه و، كه له خه‌مخۆریانه‌وه ئه‌م كاره‌یان كردووه، هه‌روه‌ك گوتیشی كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا.
پێوه‌ست به كۆبوونه‌وه‌كه‌یش نێچیرڤان بارزانی گوتی كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر یه‌كخستنی نێوماڵی كوردا كۆك بوونه و، باسی پێوه‌ندی یه‌كێتی و پارتی و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌یش كراوه. هه‌روه‌ك گوتیشی كه، بۆ ئەم قۆناخە پێویستمان بە کاری هاوبەشە، بەرپرسیاریەتیی پارتی و یەکێتی لە لایەنەکانی دیکە زیاترە و یەکێتی هاوبەشێکی سەرەکی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستانە".
مه‌لا به‌ختیاریش له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند كه، نە ئێمە و نە پارتی هاوپەیمانیێتی ستراتیژییمان هەڵنەوەشاندووەتەوە به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نوێ ڕێك بكه‌وینه‌وه.
گوتیشی كه ئێمە ناوبژیوان نیین، بەڵکو خۆمان لە پرۆسەکەداینە.




