٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی كشتوكاڵی په‌رله‌مان، چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی عه‌بادی ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بڕیاربوو ئه‌مڕۆ شادێكی كشتوكاڵی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بچنه‌ به‌غدا به‌ڵام شانده‌كه‌ ده‌ڵێن چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی عه‌بادی ده‌كه‌ن تا واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ دابنرێ.

ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەییە ئاوییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (بەشار مشیر ئاغا گۆران) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارمان داوە کە شاندێکی لیژنەکەمان بۆ بەدواداچوون لەبارەی دواکەوتنی دانی پارەی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەین و، لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری داراییدا کۆ ببینەوە، بەڵام ئێستا داوامان کردووە وادەیەک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیراندا دیاری بکرێت ئەوکات سەردانەکە بکەن نەک بچنە بەغدا و، چاوەڕێ بکەین."
(بەشار مشیر ئاغا گۆران) گوتیشی، غەدری گەورە لە جووتیاران کراوە، لەبەر ئەوەی وەزارەتی دارایی پارەکەی داناوە و وەزارەتی بازرگرانی بە بڕیاری سەرۆکوەزیران پارەی جووتیارانی ھەرێمی ڕاگرتووە و، کراوەتە پرسێکی سیاسی!
گوتیشی، جووتیارانی ھەرێمی کوردستان ١٥٠ملیار دینار پارەی ساڵی ٢٠١٤ و ھەموو پارەی ساڵی ٢٠١٥یان ماوە بیاندرێتێ.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار