٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"وەزارەتی خوێندنی باڵا 10 نمرە بەو قوتابیانە دەبەخشێت كە قوناغەكەیان نەبڕیوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات كە دوای سەردان و هەوڵێكی زۆریان وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دا بە پێدانی (10) نمرە بەو قوتابیانەی كە تێنەپەڕیون لە قۆناغەكەیان لە سەرجەم زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان و لە چەند ڕۆژی دابێ بە فەرمی ئەم بڕیارە ڕادەگەیەندرێت.
(د. زۆزان سادق) ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بەماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی ئەنجامی كۆتایی خولی دووەمی پەیمانگا و زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بڵاو كرایەوە، هەندێك قوتابی دەرنەچوون و زۆر یاداشتیان گەیاندە لیژنەی پەروەردە و خووێندنی باڵای پەرلەمانی كوردستان كە سەرجەمیان داوایان دەكرد پەڕینەوە (عبور)یان بۆ بكرێت بە دوو وانە. بەڵام دووای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر لایەنی پەیوەندیدار ڕازی نەبوو كە پەڕاندنەوەكە (عبور) بكات لە دوو وانە. بەڵام دووای سەردان و هەوڵێكی زۆر وەزارەتی خوێندنی باڵا بریاری دا بە پێدانی (10) نمرە بەو قوتابیانەی كە تێنەپەڕێون لە قۆناغەكەیان لە سەرجەم زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان، لە چەند ڕۆژیدابێ بەفەرمی بریارەكە ڕادەگەیێندرێتت."
ئەو ئەندامەی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا ئاماژەیشی دا: "لەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا زیاتر لە (6500) قوتابی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم سوودەند دەبن. ئەم بڕیارەش بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابووری و سیاسی هەرێمەوە دراوە و قوتابیەكی یەكجار زۆر لێی سوودمەند دەبن."
سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار