٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوا كراوە سەرجەم هێزەكان بارەگاكانیان بۆ دەرەوەی شنگال بگوازنەوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- نوێنەری كوردانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، داوایان كردووە كە هەموو هێزەكان لە شنگال، بارەگاكانیان بۆ دەرەوەی ئو شارۆچكەیە بگوازنەوە و، هەر یەكێك لەوانەیش ئامادە نەبێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

(سەیدۆ چەتۆ) نوێنەری كوردانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "شاندێكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ سەردانی شارۆچكەی شنگالمان كرد و داوامان كرد بە نووسراوی فەرمیی هەموو هێزەكان بارەگاكانی خۆیان بۆ دەرەوەی شار بگوازنەوە و بیناكان رادەستی فەرمانگە حكوومییەكان بكەنەوە بۆ ئەوەی دەست بە كاری خۆیان بكەنەوە، لە ئێستاشدا چاوەڕیێ ئەوە دەكەین ئەمڕۆ بارەگاكان چۆڵ بكەن و ئەگەر ئەمڕۆ چۆڵی نەكەن، فەرمانگەكان دەتوانن سكاڵا تۆمار بكەن و لێپێچینەوەیش لەگەڵ ئەو هێزانەدا دەكرێت كە ئامادەی چۆڵكردن نین".

(چەتۆ) گوتیشی: "بە نوسراوی  فەرمی، هەموو هێزەكانمان ئاگادار كردووەتەوە و پێویستە ناوشار چۆڵ بكەن، چونكە بارەگاكان زۆرن و تەنیا یەپەگە و یەپەشە حەوت بارەگایان هەیە، بۆیە پێوستە فەرمانگە حكوومییەكان وەكو ئاو و كارەبا و شارەوانی و ئەوانی دیكە، بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال دەست بە دەوامی خۆیان بكەنەوە".

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار