٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"به‌یانی شاندێكی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌چنه‌ به‌غدا"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بڕیارە شاندێكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان بەیانی سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ سه‌رۆكوه‌زیران و وەزیری بازرگانیی عێراق و وەزیری داراییی عێراق لەبارەی نەناردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم كۆ ببینەوە.

(یەعقووب گورگیس) سەرۆكی لێژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە شاندێكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان بەیانی سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكوەزیران، وەزیری بازرگانی عێراق، وەزیری دارایی لەبارەی نەناردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كووردستان كۆ ببینەوە و چارەسەرێك بۆ بابەتەكە بدۆزنەوە."

(گورگیس) ئاماژەی دا: "ئەمە دوو ساڵە پارەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی ناوەندەوە رەوانە نەكراوە، خۆ جوتیاران هیچ كێشەیەكیان نیەو دورن لە ململانێی سیاسی. ئەوەی جێگەی سەرنجە حكوومەت ئەم پارەیەی جوتیاران لە ناوچەكانی تری عێراق دابەش دەكات و هی هەرێمی بڕیوە."

لای خۆیشیه‌وه‌ (عەباس غەزالی) ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان پێی ڕاگەیاندین: "پێشووتر وەزارەتی دارایی عێراق پارەی گەنمی وەرگیراوی بۆ ساڵی 2014 و 2015 گواستۆتەوە بۆ وەزارەتی بازرگانی عێراق بەڵام ئەمان پارەكەیان لە جووتیارانی هەرێم گل داوەتەوە. بۆیە هەوڵەكان لەو ئاراستەیەن كە ئێمە لە لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدا بكەین و لەگەڵ نوێنەرانی كورد و بەرپرسانی تر كۆببینەوە بۆچارەی بابەتەكە."

سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار