٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگەیەک بە یەک دەست شەڕی داعش دەکا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  پێشمەرگەیەکی ڕۆژهەڵاتی  کوردستان بەشێکی زۆری  جەستەی بەهۆی مین دەسوتێت دەستێکیشی لەدەست دەدا، بەڵام ئەو پێشمەرگەیە ئێستا شەڕی داعش دەکا.

(هەڵو مەحموود)  پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و، پێشمەرگەی پارتیی ئازادی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کاری پووچەڵکردنەوەی مین دەکەم، لە 3ـی 10ـی 2015 لە کاتی پووچەڵکردنەوەی میندا لە ڕۆژئاوای کەرکووک بۆمبێیک پێمدا تەقیەوە و، قۆڵی چەپم پەڕی و 33% جەستەم سووتاوە."

ئەو پێشمەرگە یە  کە فەرماندەیەکی هێزەکانی پارتی ئازادی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە  و، بەرپرسی  تیمی ئەندازەی  پووچەڵکردنیەوەی مینە و  ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لەشەڕی دژ بەداعشدایە، تا ئێستا چوار جار بریندار بووە.
هەڵۆ گوتیشی: "بەپێی  ڕاپۆرتی پزیشکەکان بوایە پێویست بوو 60 ڕۆژ لە  نەخۆشخانە مابوومایەوە، بەڵام خۆم بەمە ڕازی  نەبووم و، کەمێک چاک بوومەوە دەستبەجێ چوومەوە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە، ئەو جەنگە چارەنووسی کورد دیاری دەکات و داهاتووی کورد لەم شەڕە دیار دەکەوێت، بۆیە دەبێت هەموو کوردێک ڕۆڵی خۆی بگێرێت."

ئەو پێشمەرگە  دەڵێ: "شانازی  دەکەم  کە بە دەستێکەوە دەتوانم بەرانبەر گەرورەتریندژمنانی کورد شەڕ بکەم."
هەڵو مەحموود لەدایکبووی ساڵی 1983ـی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەی 15 ساڵە لە باشوری  کوردستاندایە.
ئەو پێشمەرگەیە  پێی وایە  ئەگەر مرۆڤ بیەوێت  خاکی خۆی بپارێزێت مه‌رج نییه‌ هه‌ر بە دوو قاچ و دوو دەستی ساغه‌وه‌ بێ، بەڵکو پێویستی بە ئیرادەیە.
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار