پرۆژە‌یاسای شه‌هیدانی عێراق، شه‌هیدانی پێشمه‌رگەیش دەگرێتەوە

به‌غدا-KDP.info. دوای مشتومڕێكی زۆر ئه‌مڕۆ پرۆژە‌یاسایی شه‌هیدانی عێراق په‌سه‌ند كرا و شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌یش خرایه نێو ئه‌و پرۆژە‌یاسایه‌وه.
(د. ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامە كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند،"له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا دوای بێنەوبەردەیەکی زۆر له‌گه‌ڵ شیعه‌كان، توانیمان ناوی شه‌هیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پرۆژه‌یاسای ده‌زگای شه‌هیدان جێگیر بكه‌ین و بێته په‌سه‌ندكردن.
( جاف) گوتیشی: "به پێی ئه‌م پرۆژه‌یاسایه شه‌هیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گشت ئه‌وانه‌ی شه‌هید بوونه له‌گه‌ل پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه‌كان له شه‌ڕی دژ به تیرۆرستانی داعش به مه‌رجێك له دوای به‌رواری 11/6/2014 سوودمه‌ند ده‌بن له گشت ماف و ئیمتیازاته‌كانی له‌نێو پرۆژه‌یاساكه دیاری كراوه."
ئه‌و ئه‌ندامەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی باس كرد كه: "بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه ده‌زگای شه‌هیدان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شوێنه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن تا ناوی شه‌هیده‌كانیان پێ بده‌ن، تا له ده‌زگاكه‌دا تۆمار بكرێت."
نەشوان بەرزنجی




