٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"هێزه‌كه‌ی حه‌یده‌ر شه‌شۆ ده‌خرێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌"

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -KDP.info-فەرماندەی هێزی پێشمەرگە له‌ شنگال (قاسم شه‌شۆ) دەڵێ، داخوازییەكەی (حەیدەر شەشۆ) ئەوە بوو كە خۆی و هێزەكەی ببنە هێزێكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، (سەرۆك بارزانی)ـیش ڕەزامه‌ندی داوە و حەیدەر شەشۆ و هێزەكەی دەبن بە هێزێكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.

(قاسم شەشۆ) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "داخوازییەكەی حەیدەر شەشۆم بە (سەرۆك بارزانی) گەیاندووە كە دەیەوێت خۆی و هێزەكەی بكەونە سەر وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، (سەرۆك بارزانی)ـیش ڕەزامەندە و، حەیدەر شەشۆ و هێزەكەی دەبن بە هێزێكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەوەی خەبات بكەن دژی تیرۆریستان لە شنگال و هەموو خاكی هەرێمی كوردستان."
(شەشۆ) جەختیشی كردەوە: "ئەم بڕیارەی (سەرۆك بارزانی) بەم زووانە جێبەجێ دەكرێت."

ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال ئاماژەیشی دا: "(حەیدەر شەشۆ) كوردێكی ئێزدییە و لە 3ـیەم ڕۆژی ئابی 2014وە لەگەڵ برا پێشمەرگەكانیدا شەڕی داعشی كردووە و بڕیارەكەش پەیوەندیی بە هیچ حزبێكەوە نییە."

سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار