٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەوانەی سووكایەتییان بە ئاڵای كوردستان كردووە، دەستگیر دەكرێن و دەدرێنە دادگا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-ئەندامێكی لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاشكرای دەكات دوێشەو پارێزگاری كەربەلا پێی ڕاگەیاندووە ئەو كەسانەی سووكایەتییان بە ئاڵای كوردستان كردووە ناسراونەتەوە و ئەوەندەی نەماوە بگیرین و، بدرێنە دادگا.

)شاخەوان عەبدوڵا) ئەندام لە لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە نوێنەری خەڵكی هەرێمی كوردستانین و پاراستنی ئاڵا و سەروەرییەكانی خەڵكی هەرێم پێشی هەموو كەس ئەركی ئێمەیە. تەواوی وێنە و گرتە ڤیدیۆیەكانی سووكایەتیكردن بە ئاڵای كوردستانم گواستووەتەوە بۆ (حاكم زاملی) سەرۆكی لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران، (قاسم ئەعرەجی) سەرۆكی كوتلەی بەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ سەرۆكی كوتلەی فەزیلە هەروەها پارێزگاری كەربەلاش. هەموو ئەمانەش ڕەتیان كردەوە ئەمە هەڵسوكەوتی شێعە بێت و جەختیان لەوە كردەوە كە ڕێز لە ئاڵای كوردستان دەگرن."
(عەبدوڵا) ئاشكراشی كرد: "دوێشەو پارێزگاری كەربەلا پێی ڕاگەیاندووە ئەو كەسانەی سووكایەتییان بە ئاڵای كوردستان كردووە ناسراونەتەوە و گورجێ دەستگیر دەکرێن و، دەدرێنە دادگا."
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری ڕاشیگەیاند: "ئەمو کارەی بە ئاڵای كوردستان كرا جێگای قەبووڵ نییە و ئەگەر شیعەكان دەیانەوێت نیازپاكیی خۆیان بسەلمێنن، دەبێ بە فەرمی دەستگیركردنی بکەرانی ئەو كردەوەیە ڕابگەیەنن. تەواوی مەرجەع و پێكهاتە شیعەكان ئەم بابەتەیان لا نابەجێ بوو چونكە لە دەرەنجامەكانی دەترسن و دەزانن كە بابەتەكە بە ئاقارێكدا دەڕوات كە پەیوەندییە لەمیژینەكەی كورد و شیعە دەخاتە مەترسییەوە، گوتیشیان ئەوەی كە كراوە دەستی هەندێك لە باڵەكانی شیعەیە بۆ ئەوەی كێشە بخەنە نێوان كورد و شیعە."
سەرباز واحید
 

هەواڵی پەیوەندیدار