پشێوی دروست نەبێت، سبهی لە خورماتوو فهرمانگهكان دهكهونهوه كار

خورماتوو-kdp.info- بەرێوبەری ئاسایشی خورماتوو دهلێت، دۆخی خوماتوو ئارامە و، بڕیارە، ئەگەر تا سبەی ھیچ پشێوییەک دروست نەکرێت، دوامی فەرمیی دامودەزگا حکوومییەکان دەست پێبکهنەوە.
بەرێوبەری ئاسایشی خورماتوو(فارووق ئەحمەد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "لە دوای رێککەوتنەکەی حەفتەی رابردووی نێوان کورد و شیعە، تاوەکو ئێستا ھیچ ئاڵۆزییەک دروست نەبووە و، ھێزە ھاوبەشەکەش ناو خورماتوو دەپارێزن و، بهڵام هێشتا لە ناو شار نەکشاونەتەوە.''
(فارووق ئەحمەد) گوتیشی، ''كۆی دیلەکان گۆڕدراونەتەوە و، دۆخەکەش ئەگەر بەم شێوەیە بێت، ئارامە و ھیچ کێشەیەک لەئارادا نییە.''
گوتیشی، ئەگەر تا سبەی ھیچ پشێوییەک دروست نەکرێت، بڕیارە دوامی فەرمیی لە دامودەزگا حکوومییەکان دەست پێبکاتەوە.
بڵند ئیبراھیم




