٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕۆكەكانی توركیا، ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆردوومان دەكەن

سەرچاوە: KDP.info
 
سۆران-KDP.info- فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، شەوی رابردوو تا بەرەبەیان بە چڕی بۆردوومانی بنكە و بارەگاكانی پارتیی كرێكارانی كوردستانیان لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، بەڵام تا ئێستا زەرەر و زیانەكان بە تەواوەتی نەزانراون.
 
(كاروان كەریمخان) بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "شەوی رابردوو بەردەوام فڕۆكە جەنگییەكانی توركیان بەسەر ئاسمانی سیدەكاندا دەسووڕانەوە، دوای سووڕانەوەیش، سه‌عات 2ـی شەو بە چڕی گەلی كەورتە بۆردووومان كرا، بەڵام خۆشبەختانە بە هۆی دووریی شوێنی بۆردوومانەكە لە گوند و ئاواییەكانەوە، هیچ زیانێكی نەبووە".
گوتیشی: "ماوەیەك بوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بێدەنگ ببوون، بەڵام شەوی رابردوو لەگەڵ بۆردوومانكردنی سیدەكاندا، چەند ناوچەیەكی دیكەیش بۆردوومان كراوە".
لەلایەكی دیكەوە و بەپێی زانیارییەكان، شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە هۆی هەبوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە، بناری قەندیلیان لە سنووری شارۆچكەی ڕواندز و  ناوچەكانی نێروە و ڕێكان لە سنووری ئامێدی و كانی ماسێ بە چڕی بۆردوومان كردووە، بەڵام تا ئێستا زەرەر و زیانەكان نەزانراون.
 
رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار