رەوشی شنگال ئارامە و پێشمەرگەیش خەندەق لێ دەدەن

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێ، لە دوای ئازادكردنی شنگال تیرۆریستانی داعش بە تەواوی لاواز بوونە و، هێزەكانی پێشمەرگەیش سەنگەرەكانیان توند دەكەن و خەندەق لێ دەدەن.
عەمید (عێزەددین سەعدۆ) فەرماندەی لیوای 12ـی پیادەی هێزی پێشمەرگە و بەرپرسی میحوەری شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە دوای رزگاركردنی شنگال، ئێستا ڕەوشی ئەو سنوورە ئارامە و تیرۆریستانی داعش لەو سنوورە زۆر لاواز بوون، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە هەمیشە لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێك یاخود هێرشێك كە روو بدات".
عەمید (سەعدۆ) گوتیشی: "وەكو هێزەكانی پێشمەرگە كۆنتڕۆڵی سنوورەكەمان كردووە و سەنگەرەكان توندوتۆڵ دەكەین و خەندەق لێ دەدەین كە بەرەو تەواو بوون دەچێت".
نەشوان بەرزنجی




