٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی فڕاكسیۆنە كوردستانییە‌كانی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پرسگەلێكەوە كۆ دەبنەوە.

(تاریق گەردی) جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: " سەعات 10ـی ئەمڕۆ بەیانی، سەرۆكی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی چەند بابەتێكەوە كۆ دەبنەوە، لەوانە پڕۆژەیاسای دەستگای شەهیدان، گفتوگۆی یاسای بوودجەی گشتیی 2016ـی عێراق كە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانە".

(گەردی) گوتیشی: "بابەتی سوكایەتیكردن بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە شارێكی عێراق لە سەرووی بابەتەكان دەبێت و گفتوگۆی لەسەر دەكەین".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار