وه‌زیری شاره‌وانی و به‌رپرسانی ئورمێ یاداشتێكیان واژۆ كرد

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئورمێی كرد و یاداشتێكی خزمه‌تگوزاری پێوه‌ست به شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار و پاركەكان لە نێوان خۆی و به‌رپرسانی ئه‌و شاره واژۆ كرد.
(نەورۆز مەولود) وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزارلەگەڵ شاندێكی یاوەری كە پێكهاتبوو لە سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزار و سەرۆكی شارەوانی ژمارەیەك لە شارەوانیەكان بە بانگێشتێكی فەرمی سەردانی پارێزگای ئورمێیان لە وڵاتی ئێران كرد و یاداشتێكی خزمەتگوزاریان واژۆ كرد.
(ڕه‌نجبه‌ر حاجى) به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى وگه‌شت و گوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت:" وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان (نەورۆز مەولود) لەگەڵ شاندێكی یاوەری كە پێكهاتبوو لە سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزار و سەرۆكی شارەوانی ژمارەیەك لە شارەوانییەكان لە ١٧/١١/٢٠١٥بە بانگێشتێكی فەرمی سەردانی پارێزگای ئورمێیان لە وڵاتی ئێران كرد و ، زنجیرەیەك كۆبوونەوەى لە گەل پارێزگاری ئورمێ و سەرۆكی شارەوانی و سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئیسلامی و قایمقام و بەرپرسی گەشتوگوزار وچەندان بەرپرسی دی ئه‌نجامدا.
ده‌یشڵێ، :" دواتر بە مەبەستی سوود لەیەكتری وه‌رگرتن چەند پرۆژەیەكی گرنگی شارەوانی و خزمەتگوزاری بەسەر كرانەوە، لە رۆژی ١٩/١١ كۆبوونەوەكان لە گەڵ پارێزگار و لایەنەكان بەردەوامیان پێدرا و یاداشتی لە یەك تێگەیشتن لە بارەی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەكتری لە بواری شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار و پاركەكان لە نێوان هەردوولایەن واژۆ كرا.
نه‌شوان به‌رزنجى




