هه‌ده‌په: ئه‌گه‌ر سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراتی و هاووڵاتییاندا بێ پێشوازی لێ ده‌كه‌ین

ئانكارا-KDP.info- لە دانیشتنێکیدا کە تایبەت بوو بۆ ئەو رۆژنامەنووسانەی بیانین و لە تورکیا کاری رژنامەوانی دەکەن، هاوسەرۆکی هەدەپە (فیگە یوکسەکاغ) رایگه‌یاند کە ئەگەر سیستەمی سەرۆکایەتی بە شیوەیەک بێت لە بەرژەوەندی دیموکراتی و هاووڵاتیاندا بێت پێشوازی لێ ده‌كه‌ین.
پرسیار و وه‌ڵامه‌كه به‌م شێوه‌یه بوون:
*هەدەپە لە سیاسەتی تورکیادا چی دەوێ، یاخود چاوەڕوانی چی دەکات؟
ــ دەمانەوێت هەردوو لایەن چەکەکانیان بە رووی یەکدا دابگرن، ئێمە دەمانەوێت کێشەکانمان بە شێوەیەکی سیاسیانە چارە بکەین نەک شەڕ. ئێمە شەڕمان ناوێت و داوای ئاگربەست دەکەین.
* وەکو هەدەپە چیتان دەوێت بۆ راگرتنی ئەو شەڕە؟
ــ دەماناوێت حکوومەت دەست بە دانوستاندن بکاتەوە.
*چۆن دەڕوانیتە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا؟
ــ حکوومەت لە دوای 7ی حوزەیران کە نەیتوانی بە تەنیا حکوومەت پێکبهێنێت، ئیدی ویستی تۆڵە لە خەڵک بکاتەوە و شەڕی هەڵگیرساند. ئەم ئەنجامە بۆ ئێمە وەکو تۆڵەکردنەوەیەک بوو و بە ناشەرعی دادەنێم.
*دەتوانێت باسی ئەو ساتانە بکەیت کە ویستت بچیتە سیلڤان و پاشان رووبەرووی پۆلیس بویتەوە؟
ــ من ویستم بچم سەردانی ئەو خەڵکە بکەم کە 12 رۆژ هاتوچۆیان لێ غەدەغە کرابوو، بەڵام پۆلیس بە نیاز بوون بمکوژن، ئەوان هەموو گیانی خۆیانی خەڵکە و سڵ ناکەنەوە لە کوشتنی خەڵک.
* لە بارەی سیستەمی سەرۆکایەتییەوە چی دەڵێیت؟ ئایا هەڵوێستی پارتەکەتان گۆڕاوە؟
ــ رەنگە گفتوگۆی لەسەر بکەین. جارێ نازانین چۆنە و ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراتییه‌تی خه‌ڵكدا بێ پێشوازی لێ ده‌كه‌ین.
کارزان گلی




