جیهان زه‌نگی رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی زیاتر بۆ داعش لێ ده‌دات..ته‌نیا پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت كه وڵاتانی جیهان زه‌نگی رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی زیاتر بۆ داعش لێ ده‌دات، چونكه داعش له‌م حه‌فته‌یه‌دا مه‌ترسی بۆسه‌ر ئه‌ورووپا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی جیهان دروستكردووه..تائێستا له‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا ته‌نیا پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتووبووه.
پێشمه‌رگه له‌جیهاندا به سه‌ربازو جه‌نگاوه‌ری بوێر و چاونه‌ترس و ئه‌وانه‌ی بۆ مه‌رگ ده‌جه‌نگن ناسراون و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی بۆ‌نێو مرۆڤایه‌تیش پێناسێكی دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌یه كه جیهان به شانازییه‌وه وه‌ها ناوی دێنێ.
داعش وه‌ك ریكخراوێكی تیرۆریستی و وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی تیرۆر، له‌ده‌سپێكدا كه له‌سووریاو عێراقدا ده‌ركه‌وت، تۆڕی هه‌واڵگری وڵاتان ئه‌مه‌یان لا په‌سه‌ند نه‌بوو كه ئیمكانیاتی ئه‌و ریكخراوه بتوانێ له‌كرده‌ی تیرۆریدا زۆر درێژه‌بكێشێ، چونكه وایان ده‌زانی كه ئیمكانیاتی داعش سنوورداره، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه داعش ژماره‌ی چه‌كدارانی زیاتر له 250 هه‌زار چه‌كدارێكه..داعش وه‌ك سنووری خاكه‌كه‌ی كه له گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی ئه‌ورووپا سنووره‌كه‌ی زیاتره، به‌هه‌موو هێزێكیه‌وه رووبه‌ڕووی هێزی پێشمه‌رگه بوویه‌وه، به‌ڵام بۆ جیهان سه‌لمێنرا كه پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتی و چاودێری راسته‌وخۆی (سه‌رۆك بارزانی) ئوستووڕه‌ی داعشی شكاند و داعشی له‌سه‌ر زه‌وییدا به‌زاند و شكتسی پێبرد..له‌ئێستادا جیهان زیاتر قه‌دری پێشمه‌رگه (ئه‌وانه‌ی بۆ مه‌رگ ده‌جه‌نگ) ده‌زانێ، چونكه ئێستا زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ترسی ئه‌وه‌ی لێ نیشتووه كه داعش كه‌ی په‌لاماری پایته‌خته‌كه‌ی ده‌دات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، له‌محه‌فته‌یه‌دا بۆكۆحه‌رام رایانگه‌یاندووه ئه‌وان هاوكاری داعش ده‌كه‌ن و له‌نێجیریا هێرشیان كرده سه‌ر هه‌ردوو شاری كانۆ و یۆلا و كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان ئه‌نجامدا كه به‌ر پرسانی نێجیریا ده‌ڵێن له‌ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا ده‌یان كوژراو بریندار هه‌ن..سه‌ركرده‌كانی بۆكۆحه‌رامیش ده‌ڵێن ئه‌وكاره‌یان بۆ پاڵپشتی داعش كردووه و له‌پاڵپشتی داعشدا به‌رده‌وام ده‌بن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه داعش دوو دیله‌كه‌ی چینی كوشت، ئه‌مه‌یش وه‌ك زه‌نگێك كه داعش ده‌یه‌وێ كرده‌ی تیرۆریستی له چینیشدا بكات و له‌ئیستادا چینیش كه‌وتووه‌ته‌خۆی كه سنووره‌كانی قایمكردووه نه‌وه‌ك كرده‌ی تیرۆری بگاته نێوخاكه‌كه‌ییه‌وه، هه‌ر وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی نۆروێژیش رایگه‌یاند كه، داعش ده‌یه‌وێ كرده‌ی تیرۆریستی له نۆروێژ بكات و ئه‌و دیله نۆروێژیه‌یشی كوشت كه ده‌ستگیریان كردبوو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، داعش به‌رله‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر پاریس، له لوبناندا 43 كه‌سی كوشت و 239 ی دیكه‌یشی بریندار كرد، جگه له‌وه‌ی كه داعش له‌ماوه‌ی رابردوو هێرشی كرده سه‌ر فه‌ڕه‌نسا و 129 هاووڵاتی كوشت و 300 دیكه‌ی بریندار كرد؛ ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وڵاتانی جی 20 له توركیا گشتیان ده‌ڵێن كه پێویسته سنووره‌كان توند بكرێن و هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جی 20یش له‌و باوه‌ڕدان كه هێرشی سه‌رزه‌وینی تاكه چاره‌یه بۆ لاوازكردنی داعش. ئه‌وه‌ی تا ئێستا كه جیهان شانازی پێوه‌بكات ته‌نیا سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه كه له‌ته‌واوی جه‌نگی دژ به تیرۆردا توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتن به‌دوای سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و بۆ جیهان بیسه‌لمێنی كه پێشمه‌رگه گورزوه‌شێنه له ده‌وڵه‌تی تیرۆردا و توانیویه‌تی داعش له‌خاكه‌كه‌یدا وه‌ده‌ربنێ.
شا‌و كوردی




