مه‌سروور بارزانی بۆ فاینه‌نشیاڵ تایمز: شنگال به‌شێكی دانه‌بڕاوی كوردستانه
__2015_11_20_h10m16s15__HK.jpg)
شنگال-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان له سه‌نگه‌ری روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان له ده‌ڤه‌ری شنگالدا، له لێدوانێكی ته‌له‌فۆنیدا بۆ رۆژنامه‌ی (فاینه‌نشیاڵ تایمز) رایگه‌یاند كه دوای ئه‌و هه‌موو قوربانی و خوێنڕشتنه‌ی له شنگال بووه، بێگومان ده‌ستی پێوه ده‌گرین و ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرین "ئه‌وه‌ی سه‌دام حوسێن، دیكتاتۆری پێشوو به ویستی خۆی به‌رامبه‌ر پارێزگاكان ئه‌نجامی داوه، به مانای ئه‌وه نایه‌ت، كه ئه‌م ده‌ڤه‌رانه سه‌ر به پارێزگایه‌كی دیاریكراون. بێگومان شنگال به‌شێكی دانه‌بڕاوی كوردستانه."
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه كورد چاوی له روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ نییه له‌گه‌ڵ به‌غدا و گوتی:"ئێزدیه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا به ئاشكرا رایانگه‌یاندووه، كه ده‌یانه‌وێ و ده‌خوازن به‌شێك بن له هه‌رێمی كوردستاندا."
له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شنگالدا، پێشمه‌رگه نه‌یهێشت په‌كه‌كه و په‌یه‌ده به‌شێكی هێرشه‌كه بن و سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیانه شه‌ڕ بكات، له‌وباره‌وه (مه‌سروور بارزانی) گوتی: "ئه‌وان به‌شێك نه‌بوون له پلانه‌كه، به‌ڵام ویستیان بێن ده‌ست له كاره‌كه وه‌ربده‌ن و نمایشێكی تاكتیكی بكه‌ن تا بیسه‌لمێنن ئه‌وان هه‌ن."
ره‌نگه گرژییه‌كان ببنه رێگر له پێش هێرشێكی هه‌ماهه‌نگ بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له مووسڵ، له‌وباره‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان گوتی:" هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له باكوور و باكووری رۆژئاوا‌و و رۆژهه‌ڵاته‌وه گه‌مارۆی شاره‌كه‌ی داوه." به‌ڵام ئاماژه‌ییشی دا، كه له جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعشدا هه‌ر جوڵه و هه‌نگاوێكی زیاده پێویستی به به‌شداری هێزه‌كانی حكوومه‌تی عێراقییه‌وه هه‌یه و گوتی:"ئێمه له‌وباره‌وه راوبۆچوونی خۆمان ئالوگۆڕ كردووه، ئه‌وی دی له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق ماوه‌ته‌وه، كه كه‌ی ئاماده ده‌بێت و چه‌ند زوو بۆ ئه‌نجامدنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ئاماده ده‌بێت."




