چاوپێکەوتنەکەی (مەسروور بارزانی) و، کاردانەوەی لە میدیاكانی جیهاندا

لهندهن-KDP.info- لە راپۆرتێکیدا، (بی بی سی) بە بایەخەوە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ (مەسروور بارزانی) ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاو کردووهتەوە کە لە ژووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نزیک شنگال لەگەڵیدا سازی کردبوو، جارێكی دی بووه جێی بایهخی مێدیاكانی جیهان.
(مەسروور بارزانی) بە (بی بی سی) گوتووە، دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەکرێت لە ماوەی مانگێکدا تێک بشکێنرێت، بهڵام ئەگەر بێت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تەواوەتی بەشداری بکەن.
هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، (مەسروور بارزانی) گوتوویەتی، لەگەڵ ئەوەشدا داعش پاشەکشەی پێکراوە، بەڵام هێشتا بە تەواوەتی لاواز نەبووە؛ ''زۆر قورسە کە بڵێی داعش هێشتا لاواز بووە، لەوانەیە بەشێک لە زەوی لێرە و لەوێ لە دەست بدەن، بەڵام بێگومان تیرۆریستەکان میتۆدی جیاجیا بەکار دێنن.
لەو باوەڕەدام تاکتیەکانیان بگۆڕن، کە ڕانەگیرێن و گوشاری تووندیان نەخرێتە سەر، لەوانەیە هەوڵ بدەن شەڕ و وێرانکاریی زیاتر ئەنجام بدەن.''
ڕاپۆرتێکی (ئای بی تایمز)یش لهژێر ڕۆشنایی لێدوانهكهی (مەسروور بارزانی)دا نووسیویهتی، 'داوای بەپەلەی لە وڵاتە زلهێزەکانی جیهان کردووە کە هێزی زەمینی بەشداری و بڵاوە پێبکەن، بۆ یارمەتی و پاڵپشتیکردنی وەرگرتنەوەی ئەو شوێنانەی عێراق و، سووریا کە لەژێر کۆنتڕۆڵی داعشدا ماون.'
ههروهها ئاماژە بە قسەکانی (مەسروور بارزانی)، کە لەبارهی کردەوە تیرۆریستییەکەی پاریسهوه دواوه و دەڵێت، 'پاریس زەنگی بە ئاگاهێنانەوەی ڕۆژئاوایە'، لەو بارەیەوە هیوای خواستووە کە، ئەو شاڵاوەی سەر پاریس کە تیایدا نزیکەی (129) کەس کوژران، ببێتە هۆکاری گۆڕینی یارییەکان و، پاڵنەر بێت بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا کە، بە گوڕێکی زیاتر و بەشدارییەکی زۆرترەوە شەڕی چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش بکەن.
شیاوی گوتنە، (مەسروور بارزانی) ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ژووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نزیک شنگال، دوای ڕزگارکردنەوەی شنگال ئەو چاوپێکەوتنەی لەلایەن (بی بی سی)یەوە لەگەڵ ئەنجام دراوە.
ئەمەریکا و هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی، هەمیشە بە بایەخەوە باسی ڕۆڵ و گرینگی سەرکردایەتیی کوردستان و، هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن لە شەڕی داعشدا.
و/ خالید گەیلانی




