٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە رێگەی مزگەوت و حوسێنییە و میدیاكانەوە هەڕەشە لە كورد دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا دەڵێت، شیعەكان لە بەغدا ڕووداوەكانی خورماتوویان كردووەتە بیانوو، بۆ ئەوەی هەڕەشە لە كورد بكەن و، بە بەردەوامییش لەرێگەی میدیاكانەوە هەڕەشە دەكەن، بە تایبەتی هێرشەكانیان بۆ سەر پارتیی دیموكراتی كوردستانە، بۆیە لە ئێستادا كوردانی بەغدا هەست بە مەترسی دەكەن.

(ئیسماعیل سایەمیر) كارگێڕی رێكخستنی لقی 5ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە یەكەم رۆژی ڕووداوەكانی خورماتووەوە سێ كورد كە دووانیان پارتین و یەكێكیان فەرمانبەری ئێمەیە، لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەستگیر كراون، لەدوای ئەوەیشەوە لە بەغدا هێرش نەكراوەتە سەر ماڵی هیچ كوردێك، بەڵام بە بەردەوامی لە رێگەی مزگەوت و حوسێنییە و میدیاكانەوە هەڕەشە لە كورد دەكەن، بە تایبەتیش لە پارتیی دیموكراتی كوردستان و (سەرۆك بارزانی)، چونكە ئەوان كە ناوی (سەرۆك بارزانی) دێت وەها حیساب دەكەن هەموو گەلی كوردە، بۆیە لە ئێستادا كوردانی بەغدا هەست بە مەترسی دەكەن".
(سایەمیر) گوتیشی: "ڕووداوەكانی دوزخورماتوو كراوەتە بیانوو، ئەگەرنا لە هەڕەشەكانیاندا بە بەردەوامی ناوی پارتی و (سەرۆك بارزانی) دەهێنن، لە كاتێكدا پارتی لە خورماتوو باڵادەست نییە، بۆیە هۆكارەكەیش ڕووداوەكانی خورماتوو نییە".
ئەو كارگێڕەی رێكخستنی لقی 5ـی بەغدا زیاتر گوتی: "هۆكاری سەرەكیی ئەو هەڕەشانە ئەوەیە كە، ئەوان زۆر بە سەركەوتنە مەزنەكەی شنگال دڵگران بوونە، بۆیەیش زیاتر هێرش دەكەنە سەر پارتی و (سەرۆك بارزانی).

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار