٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەسرەددین سەعید: هەبوونی پەكەكە لە شنگال، جێگەی مەترسییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەبوونی پەكەكە و هەر هێزێكی دیكە لە شنگال جێگەی مەترسییە، بۆیە دەبێت پەكەكە چاو لە پێشمەرگە بكات، كە چۆن دوای ڕزگاركردنی كۆبانی و بەجێهێنانی ئەركی خۆی، گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.

(نەسرەددین سەعید) سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پێویستە پەكەكە چاو لە هێزی پێشمەرگە بكات، كە چۆن چووە كۆبانی، پاش ڕزگاركردنی ئەو شارەیش گەڕایەوە، پەكەكەیش بە هەمان شێوە لە شنگال پاشەكشە بكات، چونكە مانەوەی هەر هێزێكی چەكدار جگە لە هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە، دوور نییە لە داهاتوودا ببێتە هۆی ئەوەی ڕەوشی ناوچەكە بكەوێتە مەترسی و جارێكی دیكە خەڵكی ناوچەكە ببنەوە قوربانی، بۆیە زۆر پێویستە پەكەكە لە شنگال نەمێنێت و بچێتەوە ئەو شوێنەی كە شوێنی خۆیەتی و لەوێ بەرگری لە مافی ڕەوای گەلی كورد بكات".

(سەعید) گوتیشی: "95%ـی خاكی هەرێمی كوردستان لە دەستی تیرۆریستان ڕزگار كراوە و ئێستا هێزی پێشمەرگە بە خوێنی خۆی بەرگری لەو ناوچانە دەكات، هەر شوێنێك هێزی پێشمەرگەی‌ لێ بێت، خەڵكی ئەو ناوچانە هەست بە ئارامی دەكەن و هیچ مەترسییەك لەسەر گیانیان نییە،  بۆیە هیوادارین ئەو ناوچانەی ماویشن، ئازاد بكرێن".

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار