٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەیدۆ چەتۆ: بەڵگەمان هەیە پەكەكە و یەپەگە دزی و تاڵانییان لە شنگال کردووە

سەرچاوە: KDP.info
لایەنێکی بەتاڵانبردنی کەلوپەلی خەڵکی شنگال.

شنگال-KDP.info-  نوێنەری كوردانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ رایگەیاند: "پەكەكە و یەپەگە و ئەوانەی بە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە خۆشحاڵ نین، بە ئاڵای كوردستانەوە دەچوونە ناو شنگال و دواتریش جلوبەرگی خۆیان دەگۆڕی و دزییان لە ماڵی موسڵمان و كوردانی ئێزدی دەكرد، بەبێ جیاوازی، بۆ ئەوەی فیتنە دروست بكەن، بۆ ئەو قسانەیشمان بەڵگەمان هەیە".

(سەیدۆ چەتۆ) نوێنەری كوردانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەوانەی دزی و تاڵانیان لە شنگال كردووە، پەكەكە و یەپەگە و ئەوانەی بە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە و ڕزگارکردنی سنگال خۆشحاڵ نین، كردوویانە و، بە دوای دروستكردنی فیتنە و ئاژاوەگێڕین، چونكە ئێمە بەڵگەمان هەیە كە دەهاتن بۆ ناو شنگال ئاڵای كوردستانیان هەڵدەكرد و كاتێك دەهاتنە ناو شنگال ئاڵاكەیان دادەگرت و جلی خۆیان دەگۆڕی و دزییان لە ماڵان دەكرد".
(چەتۆ) گوتیشی: "ئەو مەزارانەی لە شنگال تەقێندراونەتەوە، ١٠ـی هیی كوردانی ئێزدی و ٨ هیی موسڵمانی شیعە و سێیش هیی مەسیحییەكان بوون، بەڵام داعش لەو ماوەیەدا انوچەکەیاژن داگیر کردبوو، هیچ مەزار و مزگەوتێكی موسڵمانی سوننەیان نەتەقاندووەتەوە تەنیا مزگەوتێك لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە بۆردوومان كرابوو بە ناوی (ڕەحمان) كە زۆرینەی ڕووخابوو و تەنیا بەشێكی مابوو، بەڵام ئەویش چەكدارانی پەكەكە و یەپەگە ئاگریان تێ بەرداوە".
نوێنەری كوردانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتیشی: "ئەو لایەنانە دەیانەوێت فیتنە لە ناوچەكەدا دروست بكەن، بەڵام خەڵكی ئێمە هۆشیارن و لە ئێستادا ئاساییش بڵاوەی پێ كراوە و رێگری دەكەن لە هەر حاڵەتێكی دزی و ئێستایش وەستاوە".
ڕوونیشی كردەوە، پەكەكە و یەپەگە كاتێك دزییان لە ماڵان دەكرد، بەبێ جیاوازی، ماڵی موسڵمان و ئیزدییان تاڵان دەكردن، تەنیا بۆ ئەوەی فیتنە دروست بكەن.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار