چیك كاروانە چه‌كێکی دیکە ده‌داته پێشمه‌رگه و سه‌ربازانی عێراق

چیك-KDP.info- به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی پراگمۆنیتهر كه زانیاری له وه‌زاره‌تی به‌رگریی كۆماری چیكدا ده‌ستی خستووه بەم نزیكانه كاروانە چەکێکی دیكه‌ی كۆماری چیك ده‌گاته عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ماڵپه‌ڕی پراگمۆنیتهر له سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگریی كۆماری چیكەوە ڕایده‌گه‌یێنێ كه 10 ملیۆن ڕستاوێژ (ڕه‌شاش) و بۆمبی ده‌ستی ڕه‌وانه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێشووتریش كۆماری چیك كۆمه‌كی عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه و گشت ئه‌و چه‌كانه‌یش به مه‌بەستی لاوازكردنی پێگه‌ی داعش پێشكه‌شی هه‌رێم و عێراق ده‌كات.
چیاكۆ




