ئاوارهكانی جهلهولا له دۆخێكی خراپدان و له گهڕانهوهیش بێهیوانه

جهلهولا-KDP.info- بەرپرسێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا ئاشکرای کرد، دۆخی ئاوارەکانی جەلەولا زۆر خراپە و، هیچ باسێکیش نییە بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵەکانیان، بۆیە بێهیوا بوونە.
(عامر ڕەفعەت) بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تا ئێستا نزیکەی ٧٠٠ خێزانە ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ سەعدیە و، خەڵکەکەیش ڕازییە، چونکە هەرچۆنێک بێ لە ئاوارەییەکە باشترە، جا خۆزگە شێوە ئاوارەکانی جەلەولاش دەگەڕانەوە بۆ سەرماڵەکانیان."
بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا گوتیشی، چەند گەڕەکێک ئێستا ئامادەن بۆ ئەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵەکانیان لە جەلەولا و، ئاو و کارەباش هەیە، بەڵام تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە و هۆکارەکەشی دیار نییە.
گوتیشی، زۆر جار ڕێککەوتن کراوە بۆ گەڕانەوە ئاوارەکان بەڵام لەسەر ئاستی تاکەکەسی و لایەنێک بووە، بۆیە نازانرێت بۆ ڕێککەوتنەکە جێبەجێ ناکرێت، بەڵام ڕەنگە کێشەیەک هەبێت.
ئەوبەرپرسەی پارتیی ڕوونیشی کردەوە، دۆخی ئاوارەکانی جەلەولا زۆر خراپە و، بەشێک لە خانووی کرێدان و، بەشێکی لە ژێر خێمە و جگە لەوەش منداڵەکانیان لە خوێندن دابڕاون و ئێستا بێهیوا بوونە لە گەڕانەوە بۆ سەرماڵەکانیان، بۆیە پێویستە هەوڵبدرێت بۆ ئەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە بۆ جەلەولا.
بڵند ئیبراهیم




