٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"با‌ بەشه ‌بوودجه‌ی پێشمه‌رگه، ڕێک دیار بێ"

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئابووری‌ووەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێ، داوایان کردووە لە پرۆژەیاسای بوودجەی ساڵی ٢٠١٦ـدا بەشە بوودجەی ھێزی پێشمەرگە ڕێژەکەی دیاری بکرێت، نەک وەکو ئەمساڵ كه‌ رێژه‌كه‌ی نادیار بوو.

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی ئابووری‌و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بۆ ساڵی دابێ، بەشە بوودجەی پێشمەرگە لەناو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق ھەیە، بەڵام وەک ئەمساڵ لە چوارچێوەی بوودجەی وەزارەتی بەرگری عێراقە، بۆیە ئێمە وەکو کورد داوامان کردووە ئەگەر لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگرییشدا بێت پێویستە ڕێژەی پارەکە دیاری بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانین داکۆکی لێ بکەین و، زۆر بۆ حکوومەت بهێنین بیدات؛ خۆی وەزاەرتی بەرگری بیانووی ھەبوو بەوەی ھیچ ڕێژەیەکی دیاریکراو نییە بۆ پێشمەرگە."

(نەجیبە نەجیب) گوتیشی، ھەموو ھەوڵێک دەدەین، بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی دیاریکراو بۆ پێشمەرگە لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراق دابنرێت.

(نەجیب) ڕوونیشی کردەوە، پشکی شێر لە پرۆژەیاسای بوودجە بەر وەزارەتی بەرگری کەوتووە و، بەشی ھەرە زۆریشی بۆ 'حەشدی‌شەعبی'ـیە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار